وزەی خۆر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-01:27:00 - کۆدی بابەت: 3541
وزەی خۆر

ناوه‌ڕۆك

بەکارهێنانی وزەی خۆر

خۆر بایەخێکی گەورەی هەیە لە ژیانی مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵدا، ئەگەر خۆر نەبوایە ئەم ژیانەش بەردەوام نەدەبوو. وزەی خۆر لە کۆنەوە بەکارهێنراوە، ئەغریقییەکان بۆ ڕووناککردنەوەی پەرستگای (دلفی) لە یۆنان بەکاریان هێناوە، هەروەها ئەرخەمیدس ئاوێنەی ڕووچاڵی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی تیشکی خۆر، کە کەشتی ڕۆمانییەکانی پێ بسوتێنن، تا ئێستا لێکۆڵینەوە هەیە بۆ کەڵک وەرگرتن لە تیشکی خۆر، وزەیەکی گەورەی لێ پەیدا دەبێت، وە بڕی تیشکدانەوەی خۆر کە پێویستی جیهان پڕ بکاتەوە بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزە دەگاتە 0.01٪ لە تێکڕای ئەو وزەیە، سەیر نییە کە چەند دەوڵەتێک زیاتر بایەخ بدەن بە گەڕان بەدوای ئەو هۆ هونەری و ئابووریانەدا کە بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر پێویستە، بەڵام ئەو بودجە و پڕۆگرامە کە دەوڵەتە پیشەسازییە گەورەکانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و روسیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئوستورالیا و بەلجیکا و هۆڵەندا و دانیمارک و یابان، بۆ ئەم مەبەستە تەرخانیان کردووە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوام دەبێت. ئەمەش مانای ئەوەنییە کە ئێستا وزەی خۆر نەخراوەتە کار، بەڵکو کوورە کە پشت بە خۆر دەبەستێت بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی خۆراک و گەرمکردن و ساردکردن و دڵۆپاندنی ئاو.
وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان بەختەوەرن کە تیشکی خۆریان زۆرە شان بە شانی سەرچآوەکانی تری وزە. بەڵام بەکارهێنانی زۆر کەمە چونکە پێویستی بە سەرمایەی زۆر هەیە و لە لایەکی تریشەوە ئەو دەوڵەتانە ئێستا پێویستیان بە ووزەی خۆر نییە.


سەرچاوەکان



1828 بینین